دوای کۆتایهاتنی پرسی بودجە، هەرێم و بەغداد بۆ چارەسەركردنی گرفتێكی دیكە كۆدەبنەوە

لە دوای کۆتایهاتنی پرسی بودجەی ٢٠٢١، حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ لەسەر پرسی خاک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم کۆدەبنەوە. 

لەوبارەیەوە 
عبدولحەكیم خەسرەو سەرۆكی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوونی هەرێم لە لێدوانێكیدا بە میدیاکانی نزیک پارتی ڕایگەیاند" سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لیژنەیەكی پێكھێناوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر بارودۆخی ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم".

ئاماژەی بەوەشکرد، لەماوەیەكی نزیكدا گفتوگۆكان دەستپێدەكەنەوە، چونكە بەشێكی پەیوەستە بەخاك و دیموگرافیای ئەو ناوچانە و دەربەدەربوونی سەدان ھەزار ھاووڵاتی كورد.

بڕیارە سەرەتای ھەفتەی ئایندە شاندێکی ئەمنی عێراق دووبارە سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات بۆ بەردەوامیدان بە گفتوگۆکان. 


AM:10:20:09/04/2021