نرخی نەوت گۆڕانکاری بەسەردا دێت

ئەمڕۆ شەممە ١٠ ی نیسان نرخی نەوت بە هەردوو جۆری برنت و خاوی ئەمەریکیەوە بە بەراورد بە دوێنێ هەینی کەمێک دابەزیووە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٦٣ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنی بە ٦٣ دۆلارو ٢٠ سەنت بوو.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٥٩ دۆلارو ٣٤ سەنتە، دوێنی بە ٥٩ دۆلار  و ٦٠ سەنت بوو.

هەرچەندە ئۆپێک پلاس رۆژی ١ی نیسان بڕیاری دا بۆ مانگی ئازار ڕۆژانە ٣٥٠ هەزار بەرمیل هەناردە زیاد بکات، مانگی حوزەیرانیش هەمان بڕ زیاد بکات و لە مانگی تەموزیشدا ٤٠٠ هەزار بەرمیل هەناردەی ڕۆژانە زیاد بکرێت. 




AM:09:21:10/04/2021