شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی گەیشتە بەغدا. سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و ژمارەیەک سەرکردەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق کۆدەبێتەوە.
دوێنێ شەو ٩ ی نیسان ماڵپەڕی سپی میدیا ئەو سەردانەی وەک یەکەم میدیا بڵاوکردەوە، ئەمرۆش سەرۆکایەتی هەرێم لە راگەیاندنێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2021/4/10 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات.
هەروەها هاتووە" له سه‌ردانه‌كه‌يدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيران، سه‌رۆک كۆمار، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ريى عێراق و نوێنه‌رى تایبەتی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق و سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى سياسيى وڵات كۆده‌بێته‌وه.
باس لەوەشکراوە کە نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سهركردايهتيى و لايه‌نه سياسييه‌كانى عێراق، دوا پێشهاته‌كان و بارودۆخى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى ناوچه‌كه و پێكه‌وه‌كاركردن و هه‌ماهه‌نگيى هه‌مه‌لايه‌نه له‌پێناو ئارامى و سهقامگيريى عێراق و ناوچه‌كه‌دا، تاوتوێ ده‌كات.