نێچیرڤان بارزانی و مستەفا كازمی كۆبوونەوە

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە نێچیرڤان بارزانی و مستەفا كازمی لە بینای ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە بەغداد كۆبوونەوە و چەند پرسێكیان تاووتوێكرد.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەسەردانێک ئەمڕۆ ١٠ی نیسان گەیشتە بینای ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە بەغدا و لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوەوە، لەوبارەیەوە نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڵاویکردەوە، لە کۆبونەوەی نێوان مستەفا کازمی و نێچیرەڤان بارزانی گفتوگۆ لە بارەی دوا پێشهاتەکان و بارودۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغدا و دۆخی ناوچەکە و پێکەوەکارکردن و هاوئاهەنگیی هەمەلایەنە لەپێناو ئارامی و سەقامگیریی عێراق و ناوچەکەدا، تڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر تاوتوێ کراوە.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی هەرێم باسیان له‌ بارودۆخی ته‌ندروستی په‌یوه‌ست به‌ په‌تای كۆرونا و هه‌ڵكشانی زیانه‌ گیانییه‌كان و هه‌وڵی به‌رچاو كرد بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بۆ توشبوان و دابینكردنی ڤاكسین.

درانگانی شەوی ڕابردوو ٩ی نیسان ماڵپەڕی (سپی میدیا) ئەو سەردانەی نێچیرڤان بارزانی وەک یەکەم میدیا بڵاوکردەوە، ئەمرۆش سەرۆکایەتی هەرێم لە راگەیاندنێکدا ئاماژەی بەوەکرد" کۆبوونەوەکان لەبارەی، دوا پێشهاته‌كان و بارودۆخى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى ناوچه‌كه‌ و پێكه‌وه‌كاركردن و هاوئاهەنگيى هه‌مه‌لايه‌نه‌ له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و ناوچه‌كه‌دا، تاوتوێ ده‌كات". 
 
بابەتی بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان، یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەبێت لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکە و سەرکردەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق، سەبارەت بە دانانی میکانیزمێک بۆ چۆنێتی جێبەجێکردنی رێوشوێنەکان و پابەندیی هەردوولا بەرامبەر یەکدی.


PM:05:40:10/04/2021