پەرلەمانتارێک: ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا بۆ بودجە و موچە نەکراوە

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان رایدەگەیەنێت" ئەم ڕێککەوتنە بۆ بودجەو موچە نەکراوە! تەنیا لە پێناوی ئەوەدا بوە یاسای بودجە ڕێگا بدات هەرێم نەوت بفرۆشێت".

عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لە پۆستێکیدا لەبارەی ڕێککەوتنەکەی هەولێر و بەغداد کە ئاڕاستەی یەکێتی و گۆڕانیکردووە، رایگەیاند" کاتێک دەمانوت: ئەم ڕێککەوتنە بۆ بودجەو موچە نەکراوە! تەنیا لە پێناوی ئەوەدا بوە یاسای بودجە ڕێگا بدات هەرێم نەوت بفرۆشێت سەدان جنێو تۆمەت و بوختانیان کرد". 

ئاماژەی بەوەشکردووە" پارتی، ئەوەی لاگرنگ بوو دەستی کەوت! بەڵام یەکێتی و گۆڕان سەرۆک و زۆرینەی وەفدی دانوستانکار بون.. وتیان: لە پێناوی موچەی خەڵک دانوستان دەکەین و ئامادەین لەم پێناوە سەدان جاری دیکە بچینە بەغدا". 

لەبەشێکی تری نوسینەکەیدا ئەندامەکەی بزوتنەوەی گۆڕان باسی لەوەشکردووە، دەیان بەیاننامە لەلایەن ئەو سیاسی و بەرپرسانەوە دەرکرا، کە ھیچ لە بودجەکە نەگەشتبون دەیان وت دەستکەوتە بۆ ئێمە! سەرکەوتنمان بەدەست ھێنا، کام سەرکەوتن! خۆ ئەگەر ئەمە دەستکەوت بێت دەبێت بڕینی موچە لابدا. 

دەشڵێت" پارتی، ئەمەی بۆ خۆی کردو ئەو کارەتەی دەستکەوت سەربەخۆ بۆی هەبێت نەوت بفرۆشێت! ئەی ئێوە بۆ موچەخۆرتان کرد یان هەمان ئەو سیاسەتەی پارتی باوەڕی پێیەتی، بۆچی ڕاشکاوانە ئەمەتان بە خەڵک نەوت".

ڕاشیگەیاند" بڕوانن: هیچ کام لە بەرپرسان ئامادەن بڵێن: بەغدا چەند پارە دەنێرێت، نا!! چونکە دەزانن ڕێککەوتنەکە بۆ پارە نیە، ئەم قسەی وتەبێژ ئەوە ڕەتدەکاتەوە هەرێم ئامادەبووبێت نەوت بنێرێت، ئەم مانگەو مانگی دواتر ڕاستی ئەم قسانە دەردەکەوێ". 


PM:07:08:10/04/2021