نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕی بۆرسە ڕێژەیەک دابەزی، لە خوار ٦٣ دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٦٢ دۆلارو ٩٥ لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکرا، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٥٩ دۆلارو ٣٤ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هەرچەندە ئۆپێک پلاس رۆژی ١ی نیسان بڕیاری دا بۆ مانگی ئازار ڕۆژانە ٣٥٠ هەزار بەرمیل هەناردە زیاد بکات، مانگی حوزەیرانیش هەمان بڕ زیاد بکات و لە مانگی تەموزیشدا ٤٠٠ هەزار بەرمیل هەناردەی ڕۆژانە زیاد بکرێت.


AM:08:46:11/04/2021