رۆژێک پشووی فەرمی لە هەرێم راگەیەندرا

بەبۆنەی جەژنی چارشەمباسۆری ئێزدییان، بڕیارە رۆژێک پشوو لە هەرێم رابگەیەندرێت.

بەپێی خشتەی پشووەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لەلایەن پەرلەمانی کوردستان پەسەند کراوە، بڕیارە رۆژی چوارشەممە ١٤ی نیسانی ٢٠٢١ پشووی فەرمی بێت لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

بەپێی ڕۆژژمێرەکە، ١٤ی نیسانی هەموو ساڵێک بە بۆنەی جەژنی چارشەمباسۆر، کراوە بە پشووی فەرمی و ئەمساڵیش دەبێتە پشووی فەرمی. 


AM:09:55:11/04/2021