چەند وێنەیەکی سەرنجڕاکێشی نور گوڵ بڵاودەکرێتەوە

خانمە ئەکتەری ناسراوی تورکی نورگوڵ یەشڵجای چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاودەکاتەوە کە هێشتا لاوێتی و جوانی پێوە دیارە، ئەمەش بۆتە خۆشحاڵی فانەکانی.

نورگوڵ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە بە شۆخی دەردەکەوێت ئەمەش بۆتە مایەی خۆشحاڵی فانەکانی.

ئەو خانمە ئەکتەرە دیارەی تورکیا نورگول یەشڵجای دوو ساڵ لەمەوبەر ماوەیەکە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ نەجاتی کوجابای دا هەیە کە دەرهێنەرێکی ناسراوی تورکە.

نورگول یەشڵجای لە ٢٠٠٤ ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە لەگەڵ ئەکتەری ناودار گیم ئۆزار، خاوەنی کوڕێکن، بەڵام بەهۆی ئەوەی نەگونجاون جیابوونەتەوە، لە ئێستادا ناوبراو پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ دەرهێنەری ناسراو نەجاتی کۆجابای هەیە و بەردەوام پێکەوە دەردەکەون، بەپێی زانیارییەکان هەرچەندە ژیانی هاوسەرگیریان پێکنەهێناوە، بەڵام پێکەوە دەژین.



PM:04:47:11/04/2021