لەمانگی رەمەزان پێدانی کارەبا زیاتر دەکرێت

وەزیری كارەبای هەرێمی كوردستان، كەمال محەمەد ساڵح رایدەگەیەنێت " لەمانگی رەمەزاندا پێدانی کارەبا بە هاوڵاتیان زیاد دەکرێت".

كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبای هەرێمی كوردستان لەپەیامێكدا بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە دەڵێت " هاوڵاتیانی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە لەمانگی رەمەزاندا پێدانی كارەبای نیشتمانی ١٩ تا ٢٠  كاتژمێر دەبێت. 

ساڵانە بۆ یارمەتیدانی بەرۆژوان وەزارەتی کارەبا و  وەزارەتە خزمەتگوزاریەکانی تر هەوڵدەدەن کار ئاسانی بۆ رۆژوان و خێزانان لە ئاو و کارەبا بکەن.  



PM:06:44:11/04/2021