نرخی نەوت دادەبەزێت

ئەمڕۆ ١٢ ی نیسان نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە، برنت و خاوی ئەمەریکی لە بازاڕەکانی جیهانی نەوتدا بە بەراورد بە دوێنێ بەیانی دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٦٢ دۆلار و ٧٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا بە ٦٣ دۆلار بوو.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٥٩ دۆلار و ١٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، دوێنێ لە کاتی کردنەوەدا بە ٥٩ دۆلار و ٣٩ سەنت بوو.

هەرچەندە رێکخراوی ئۆپێک پلاس رۆژی ١ی نیسان بڕیار دا بۆ مانگی ئازار ڕۆژانە ٣٥٠ هەزار بەرمیل هەناردە زیاد بکات، مانگی حوزەیرانیش هەمان بڕ زیاد بکات و لە مانگی تەموزیشدا ٤٠٠ هەزار بەرمیل هەناردەی ڕۆژانە زیاد بکرێت، بەڵام نەیتوانی نرخی نەوت بە بەرزی بهێڵێتەوە وەک پێشتر کە بۆ هەر بەرمیلێکی برنت بە ٧٠ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرا.





AM:08:47:12/04/2021