نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بەرزدەبێتەوە

بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە ١٢ ی نیسان نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی دراوی کوردستان بەرزدەبێتەوە.

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیناییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٥٠٠ دینارە، دوێنێ لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا بە ١٤٧ هەزار و ٣٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٤ هەزار و ٨٠٠ دینارە، دوێنێ بە ١٧٤ هەزارو ٧٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ٢٠١ هەزار و ٣٠٠ دینارە.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٨ هەزار و ٤٠٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار و ٩٥٠ دینارە.
- نرخی ١ ملیۆن لیرەی سوری بە ٤٨٣ هەزار دینارە.



AM:10:53:12/04/2021