نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

ئەمشەو دوو شەممە بە پێچەوانەی بەیانییەوە کە نرخی نەوت نزم بوو، لە ئێستادا نرخی هەردوو جۆری برنت و خاوی ئەمەریکی بەرزبوونەوە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٦٣ دۆلار و ٢٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە دوا داخستندا بە ٦٢ دۆلار و ٩٥ سەنت بوو.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٥٩ دۆلار و ٧١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. لە دوا داخستندا بە ٥٩ دۆلار و ٣٢ سەنت بوو.

رێکخراوی ئۆپێک پلاس رۆژی ١ی نیسان بڕیار دا بۆ مانگی ئازار ڕۆژانە ٣٥٠ هەزار بەرمیل هەناردە زیاد بکات، مانگی حوزەیرانیش هەمان بڕ زیاد بکات و لە مانگی تەموزیشدا ٤٠٠ هەزار بەرمیل هەناردەی ڕۆژانە زیاد بکرێت، پێشبینی دەکرا دیاری کردنی ئەم بڕە بەرهەمەی نەوت ببێتە مایەی هەڵکشانی بەرچاوی نرخی نەوت، بەڵام بە بەراورد بە مانگی رابردوو کە لە ٧٠  دۆلاردا بوو بۆ هەر بەرمیلێک برنت، هێشتا نزمە.


PM:11:15:12/04/2021