بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕی بۆرسە بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، لە سەرو ٦٣ دۆلارهوه مامهڵهی پێوهدهكرێت.
ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٦٣ دۆلارو ٥٥ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکرا، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٥٩ دۆلارو ٩٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
رێکخراوی ئۆپێک پلاس رۆژی ١ی نیسان بڕیار دا بۆ مانگی ئازار ڕۆژانە ٣٥٠ هەزار بەرمیل هەناردە زیاد بکات، مانگی حوزەیرانیش هەمان بڕ زیاد بکات و لە مانگی تەموزیشدا ٤٠٠ هەزار بەرمیل هەناردەی ڕۆژانە زیاد بکرێت، پێشبینی دەکرا دیاری کردنی ئەم بڕە بەرهەمەی نەوت ببێتە مایەی هەڵکشانی بەرچاوی نرخی نەوت، بەڵام بە بەراورد بە مانگی رابردوو کە لە ٧٠ دۆلاردا بوو بۆ هەر بەرمیلێک برنت، هێشتا نزمە.