دواین زانیاری لەبارەی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا دواین زانیاری سەبارەت بە لێبڕینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ئاشکرادەکات و ڕایدەگەیەنێت" ئەم مانگە لێبڕینی مووچە بەردەوام دەبێت".

سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابوری و لیژنەی سامانەسروشتیەکان لە پەرلەمانی کوردستان لە ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە" شاندی دانوستانكاری حكومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ بەغدا، به‌سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی جێگرى سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆکایەتی پەرلەمان و لیژنەی دارایی و لیژنەی سامانە سروشتیەکان کۆبوونەوە ئەندامانی پەرلەمان بە دیاری کراوی ١٠٠ پرسیاریان ئارستەی وەفدەکە کرد".

باسی لەوەشکردووە، سەرۆکی وەفدی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان کاک قوباد تاڵەبانی چەندین جار لەبەردەم پەرلەمانتاران جەختی کردوە بە هەموو شێوەیەک و بەهەر ڕێگایەک بێت حکومەتی هەرێم پابەندی جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی ناوەڕۆکی یاسای بودجەی عێراق دەبن، ئاماژەی کرد ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم نوسراوی فەرمی کردوە بۆ حکومەتی فیدراڵ ئامادەی جێبەجێکردنی هەموو ئیلتزاماتەکانی سەر هەرێمن.

ئاشکراشیکردووە، ئەوەی من لە وەڵامی بەشێک لە ئەندامانی وەفدە تێگەشتم بۆ ئەم مانگە لێبڕینی مووچە بەردەوام دەبێت، بۆ مانگەکانی ئایندەش دوای هاتنی پارە لە بەغداد گۆڕانکاری لە لێبڕینی مووچە دەکرێت ،بەڵام بە هیچ شێوەیەک باسی لابردنی لێبڕینی مووچە نەکرا.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە: 

دوێنێ لە پەرلەمانی کوردستان چی باسکرا: 

شاندی دانوستانكاری حكومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ بەغدا، به‌سه‌رۆكایه‌تیی بەڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگرى سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە گەڵ سەرۆکایەتی پەرەلەمان و لیژنەی دارایی و لیژنەی سامانە سروشتیەکان کۆبنەوە  ئەندامانی پەرلەمان بە دیاری کراوی ١٠٠ پرسیاریان ئارستەی وەفدەکە کرد وئەم تەوەرانە باسکران :-

١_ سەرۆکی وەفدی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان کاک قوباد تاڵەبانی چەندین جار لەبەردەم پەرلەمانتاران جەختی کردوە بە هەموو شێوەیەک و بەهەر ڕێگایەک بێت حکومەتی هەرێم پابەندی جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی ناوەڕۆکی یاسای بودجەی عێراق دەبن، ئاماژەی کرد ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم نوسراوی فەرمی کردوە بۆ حکومەتی فیدراڵ ئامادەی جێبەجێکردنی هەموو ئیلتزاماتەکانی سەر هەرێمن.

٢_ ئەوەی من لە وەڵامی بەشێک لە ئەندامانی وەفدە تێگەشتم بۆ ئەم مانگە لێبڕینی مووچە بەردەوام دەبێت ،بۆ مانگەکانی ئایندەش دوای هاتنی پارە لە بەغداد گۆڕانکاری لە لێبڕینی مووچە دەکرێت ،بەڵام بە هیچ شێوەیەک باسی لابردنی لێبڕینی مووچە نەکرا.

٣_ پشکی هەرێم لە یاسای بودجە لە مانگەکانی (١،٢،٣،٤) بەغداد دەنینێریت بۆ  هەرێم ئەمە چاوەڕوانی وەفدەکە بوو.

٤_ پشکی هەرێم لە یاسای بودجەی حکومەتی فیدراڵی ٢٠٢١  بریتی دەبێت لە (١١،٤٠٠)یانزەترلیۆن و چوارسەد ملیار دیناری عێراقی لە ڕێگایی (النفقات الجاریە و النفقات الرسمالیة ) لە گەڵ پارەی پەرەپێدانی پارێزگاکان .

٥_ لە بەرامبەر پشکی هەریم لە بودجەی عیراق و ئیلتزامکردنی هەریم لە  دوای دەرکردن و رادەستکردنی بەهایی (٢٥٠ )هەزار بەرمیل لەنەوت بە نرخی سۆمۆ و (٢١٠) هەزار بەرمیل نەوت بۆ خەرجیەکانی دەرهینان و فرۆشتن و  پێداویستیەکانی ناوخۆی و پترۆ دۆلار و نیوەی داهاتی نانەوتی هەریمی دامەزراوە فیدرالەکان و لێبڕینی قەرزی بانکە بازرگانیەکان و ئەوەی پارەی دەمێنتەوە پێوستە بەغداد بینیرت بۆ هەریم نزیکەی ٢٠٠ ملیار دینار بۆ ٢٥٠ ملیار دینار دەبیت مانگانە.

٦_پشکی مووچەی پێشمەرگە خراوەتە سەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

٧_ پڕۆژە یاسایی بودجەی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢١تەنها لە سەر ناردنی ژمارەکانی  یەک وەزارتی حکومەتی هەرێم وەستاوە. لە چەند هەفتەی ئایندە ئەنجومەنی وەزیران پەسەندی دەکات دەینرێت بۆ پەرلەمانی کوردستان.

سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی
ئەندام لە لیژنەی دارایی و ئابوری و لیژنەی سامانەسروشتیەکان لە پەرلەمانی کوردستان


AM:09:52:13/04/2021