نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی زیاتر بەرزدەبێتەوە

کەمێک پێش ئێستا نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە. 

ئێستا نرخی‌ ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە دیناری‌ عێراقی‌ لە هەرێمی‌ كوردستان بە ١٤٨ هەزارو ٢٥٠ دینار لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراو لە هەرێمی کوردستان بەهای ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨هەزار دینار لە بازاڕی شاری سلێمانی مامەڵەی پێوەدەکرا. 


AM:10:58:13/04/2021