وێنەو ڤیدیۆی یەکەم شاجوانی کوردستان (شێنێ عەزیز) بە مەرج ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا

شێنێ عەزیز ئاکۆ یەکەم شاجوانی کوردستان بە مەرج ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا.

لەوباروەیەوە ڕۆژنامەنووس کاروخ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام باسی لەوەکردووە، شێنی عەزیز ئاکۆ کە ساڵی ٢٠١٢ وەک یەکەم شاجوانی کوردستان دەستنیشان کرا بە مەرج لە ئوستڕالیا شووی بە برای نینا موڕاد شاجوانی پێشوی ئوستڕالیا کرد.

کاروخ دەشڵێت" مەرجی کوڕەکە بۆ شێنێ ئەوەیە کە ھەرگیز نایەت لە نەرویج بژیت، لە کاتێکدا کە نەرویج شوێنێ گەورە بوونی شێنێ)-ە.مەرجی شێنێ)ێش بۆ ھاوسەرەکەی ئەوەیە بەم شەرتە دەچێتە ئوستڕالیا کە ساڵی شەش سەفەر بۆ کوردستان بکات، بەم مەرجانە ئێستا ئەم دوانە ژیانی ھاسەرگیریان پێک ھێناوە بەڵام دوور لە چاوی ڕاگەیاندنەکان". 

شێنێ کە لە ساڵی 2012وەک یەکەم شاجوانی کوردستان هەڵبژێردرا، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە جلێکی کورتی لەبەردایە و ستایلی خۆی گۆڕیوە.

شێنێ عەزیز ئاكۆ ساڵی 1993 لە شاری ڕانییە لەدایك بووە و لە تەمەنی منداڵیدا لەگەڵ خێزانەكەی كوردستانی جێهێشتووە و چۆتە ئەوروپا، ساڵی 2012 لە مەراسیمێكدا وەك یەكەم شاجوانی كوردستان هەڵبژێردرا.

PM:12:45:13/04/2021