وەزیری دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" تاکو پابەندبوون بەڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا یەکلانەبێتەوە نازانن لێبڕینی موچە لادەبرێت یاخود نا".
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانەی بەشداریكردنی لە بەرنامەی تاوتوێی كەناڵی ئێن ئارتی رایگەیاند" ئەگەر ڕێككەوتنی هەرێم و بەغدا بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و هەردوولا سەرجەم پابەندییەكانی خۆیان جێبەجێ بكەن، كاریگەری ئەرێنی زۆری لەسەر دۆخی دارایی و موچە دەبێت، ئەگەر بەو شێوەیە ڕێككەوتنەكە جێبەجێ بكرێت، ئەگەری زۆر هەیە لێبڕینی موچە نەمێنێت".
وه‌زیری دارایی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، رێككه‌وتنه‌كه له‌سه‌ر ژماره‌ی ٦٨٢ هه‌زار مووچهخۆی هه‌رێم كراوه، به‌ڵام نزیكه‌ی ٦٠٠ هەزار موچه‌خۆری دیكه ده‌مێنێت كه ئه‌ركی هه‌رێمه مووچه‌یان بۆ دابین بكات.
جه‌ختیشی کردەوە، تاوه‌كو مه‌سه‌له‌ی پابه‌ندی به ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه یهكلانهبێتهوه، ده‌رناكه‌وێت ڕێژه‌ی لێبڕین ده‌مێنێت یاخود نا، یاخود چه‌ند ده‌بێت.