سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکدا داوا لە حکومەتی عێراق و هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی دەکات هەڵویستێکی جدی تریان هەبێت لەسەر ئەو هێرشەکانی دەکرێنە سەر هەولێر.
دەقی راگەیەندراوەکە:
زۆر به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆرستیانه ده‌كه‌ین كه ئه‌مشه‌و كرانه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر و پێگه‌یه‌كی هێزەکانی توركیا له باشیك. هیچ پاساوێك بۆ ئه‌م هێرشانه نییه و له زیان و تێكدانی سه‌قامگیری و ئاڵۆزكردنی زیاتری دۆخی عێراق، هیچی دیكه‌ی لێناكه‌وێته‌وه به ته‌واوی دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاته.
چه‌ندباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م هێرشانه هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی جددی ده‌وێت و ده‌بێ هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵی عیراق به پشتیوانیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌ماهه‌نگی و هاریكاریی نێوانیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و گرووپ و تاقمانه‌ی له پشت ئه‌م هێرشانه‌وه‌ن زیاتر بكه‌ن و سنوورێكی یه‌كجارییان بۆ دابنرێت تا چیتر ئارامی و سه‌قامگیریی وڵات نه‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه و دۆخه‌كه ئاڵۆزتر نه‌بێت.