گرنگترین هۆکاره‌کانی و شێوازی چاره‌سه‌رکردنی :
ــــ زۆرن ئه‌و که‌سانه‌ی تووشی سه‌رئێشه ده‌بن له کاتی ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز به تایبه‌ت له چه‌ند ڕۆژێکی سه‌ره‌تادا ؛ بۆ زانینی هۆکاره‌کانی و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م بابه‌ته بخوێنه‌وه ۰
--- گرنگترین هۆکاره‌کانی :
۱ ــــ دابه‌زینی ئاستی دابه‌زینی شه‌کر له خوێن به تایبه‌ت دوای بانگی عه‌سر ۰
۲ ــــ نه‌مانی مادده‌ی کاڤیین : به تایبه‌ت له‌و که‌سانه‌ی پێش ڕه‌مه‌زان به ڕۆژ بڕێکی زۆر چا و قاوه و نه‌ستله و خواردنه‌وه گازیه‌کان ده‌خۆنه‌وه ۰
۳ ــــ نه‌خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست له ئاو : ده‌بێته هۆی وشک بوونه‌وه‌ی له‌ش و دابه‌زینی فشاری خوێن و دابه‌زینی ئاستی ئوکسجین له خوێن دا ۰
٤ ــــ تێک چوونی سیستمی خۆراکی ڕۆژانه : به هۆی تێک چوونی کاتی خواردن و جۆری خۆراک له مانگی ڕه‌مه‌زان ۰
٥ ــــ هیلاک بوون له ماوه‌ی ڕۆژدا کاتی به‌ڕۆژبوون ۰
٦ ــــ تێک چوونی خه‌و و شه‌ونخوونی و که‌م خه‌وی ۰
۷ ــــ هۆکاری تر که په‌یوه‌ندی به ڕۆژووبوونه‌وه نیه وه‌ک گرژبوونی ماسولکه‌کانی مل ، خه‌مۆکی ، فشاری ده‌روونی و جه‌سته‌یی ، هتد
۰ ۸ ــــ به‌رزی پله‌ی گه‌رما ۰
۹ ــــ نیشانه‌ی دابه‌زینی نیکۆتین له‌و که‌سانه‌ی جگه‌ره و نێرگه‌له ده‌کێشن ۰
۱۰ ــــ کۆنیشانه‌ی پڕبوونی گه‌دده دوای نان خواردن ۰
۱۱ ــــ که‌می ڤیتامین و کانزا و به‌دخۆراکی ۰
--- شێوازی چاره‌سه‌رکردنی :
۱ ــــ پێویسته ژه‌می پارشێو بخورێت و چه‌ند بتوانرێت ؛ دوا بخرێت ؛خواردنی زه‌ڵاته و مێویهک له کاتی پارشێو زۆر به سووده ۰
۲ ــــ خواردنه‌وه‌ی هه‌شت په‌رداخ یان زیاتر له ئاو له‌نێوان به‌ربانگ و پارشێو ؛ هه‌موو نیو سه‌عات جارێک یه‌ک په‌رداخ ئاو بخۆره‌وه ؛ ئاوه‌که فێنک بێت یان ئاساییه باشتره له ئاوی زۆر سارد ۰
۳ ــــ ڤیتامین (B12 ) : خواردنی بڕێکی پێویست له‌و خۆراکانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڤیتامین (B12 ) وه‌ک هێلکه ، شیر و به‌هه‌رمه‌کانی ، ماسی ، گۆشتی سووری بێ چه‌وری ، مریشک ۰
٤ ــــ خواردنی دانه‌وێڵه ته‌واوه‌کان وه‌ک ئاری بۆر به شێوه‌ی نانی تیری یان هه‌ورامی ، پاقله‌مه‌نیه‌کان ۰
٥ ــــ خواردنی سه‌وزه و میوه زۆر گرنگه به تایبه‌ت ئه‌و جۆرانه‌ی بڕێکی زۆر ئاویان تێدایه وه‌ک ترۆزی ، خه‌یار ، شووتی ، قه‌یسی ، هه‌وڵ بده سێ بۆ چوار جار له نێوان به‌ربانگ و پارشێو بیان خۆیت ۰
٦ ــــ ڕیک خستنی کاته‌کانی نووستن ؛ دوور بکه‌ره‌وه له شه‌ونخوونی ؛ به ڕۆژ مه‌خه‌وه و به شه‌و به‌خه‌به‌ر بیت له به‌ربانگه‌وه تا پارشێو ۰
۷ ــــ زیاتر له یه‌ک سه‌عات زیاتر مه‌چۆره به‌ر تیشکی خۆر دوای سه‌عات دوانزه‌ی نیوه‌ڕۆ ، دوور که‌وتنه‌وه له شوێنی گه‌رم ۰
۸ ــــ دوور که‌وتنه‌وه له شوێنی قه‌رباڵغ و ژاوه‌ژاو و ده‌نگی به‌رز ۰
۹ ــــ که‌م کردنه‌وه‌ی ستریس و دڵه‌ڕاوکێ به پێ توانا ۰
۱۰ ــــ به‌کارهێنانی ده‌رمان به ڕاوێژکردن له‌گه‌ڵ نه‌خۆش ۰
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک