نرخی دراوەکان لە کاتی داخستنی بازاڕی دراودا

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٥ ی نیسان دوا رۆژی ئەم هەفتەیە، نرخی دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەرامبەر دینار بە بەرزی مایەوە.

نرخی دراوەکان بەرامبەر دیناری عێراقی بەم شێوەیەی خوارەوە بوو:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٣٠٠ دینار بوو، بەیانی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٩٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٧ هەزار دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ٢٠٤ هەزار دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٨ هەزار و ٥٤٠ دینار بوو، لە کاتێکدا لیرە بەرامبەر دۆلار لە مڕۆدا زۆر شکاوەو هەر ١ دۆلار بەرامبەر ٨.٠٠٥ لیرە بوو.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار و ٩٥٥ دینارە. 
 

PM:06:31:15/04/2021