تەندروستی هەولێر لەبارەی پێدانی ڤاكسینی كۆرۆناوە هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت" هه‌ركه‌سێك ده‌یه‌وێت ڤاكسین به‌كاربهێنێت، ده‌توانێت له‌ڕێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه ناوی خۆی تۆماربكات".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا، هاوڵاتییان ئاگادار ئاگادارده‌كه‌نه‌وه، له شاری هه‌ولێر چه‌ند سه‌نته‌رێكی دیاریكراو هه‌یه بۆ به‌كارهێنانی ڤاكسین، له سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمیش پڕۆسه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت بۆئه‌وه‌ی به یه‌كسانی به هه‌مو هاوڵاتییان بدرێت".
لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا تەندروستی هەولێر داوا له هاوڵاتیان ده‌كات، ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن، به بێ خۆتۆماركردن (موعد)، كه‌س سه‌ردانی سه‌نته‌ره‌كان نه‌كات، به‌ڵكو پێویسته له ڕێگه‌ی ئۆنڵاینه‌وه ناوی خۆیان تۆماربكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی كاتی وه‌رگرتنی ڤاكسینیان بۆ ده‌ستنیشانبكرێت، هیج كه‌س و لایه‌نێكیش بۆی نیه به‌ده‌ر له‌نۆره گرتن و سیسته‌می ناو تۆماركردن، سه‌ردانی سه‌نته‌ره‌كان بكات و قه‌ره‌باڵغی دروستبكات.
ڕاشیگەیاندووە" هاوڵاتییان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌مو جۆره‌كانی ڤاكسینی بڕیارلێدراو و به‌رده‌ست، سه‌لامه‌تن و باشن بۆ به‌كارهێنان".