کاتی رادەستكردنی ناوی كاندیدانی پارتی بە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان ئاشكراکرا

کۆتایی ئەم مانگە دواین ‌وادەی کۆمسیۆنە بۆ وەرگرتنی ناوی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی داهاتوو، بەرپرسی دەزگای هەڵبژادنی پارتییش دەڵێت" خەریکی یەکلاکردنەوەی ناوی کاندیدەکانیانن". 

خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنەکانی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەکەی ڕاگەیاند" پارتی خەریکی پرۆسەی یەکلاکردنەوەی کاندیدەکانە و هێشتا نەگەیشتووینەتە قۆناغی کۆتاییی یەکلاکردنەوی کاندیدەکانمان، چونکە هەموو کاندیدەکان مقابەلە دەکرێن". 

ڕوونیشیکردەوە، بەپێی بڕیاری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕۆژی ١ی مانگی ئایاری داهاتوو کۆتا وادەی وەرگرتنی ناوی کاندیدەکانە و ئێمەش کۆتا ڕۆژ ناوی کاندیدەکانمان ڕادەستی کۆمسیۆن دەکەین.


PM:08:33:15/04/2021