سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوا دەکات، یادی شه‌هیدان بۆ ئاینده‌یه‌كی باشتر هانده‌ری ته‌بایی و یه‌كڕیزی هه‌مووان بێت.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان په‌یامێكی له‌باره‌ی یادی كیمیابارانی بالیسان و شێخ وه‌سانان بڵاوكرده‌وه و ڕایگەیاند" له یادی 34 ساڵه‌ی کیمیابارانکردنی بالیسان و شێخ وه‌ساناندا، سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیدان داده‌نوێنین، به شکۆوه یادیان ده‌که‌ینه‌وه، دروود بۆ گیانی پاکیان، سڵاو بۆ خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزیان ده‌نێرین".
ئاماژەی بەوەشکردوە" با یادی شه‌هیدان بۆ ئاینده‌یه‌کی باشتر هانده‌ری ته‌بایی و یه‌کڕیزیمان بێت".