لە عێراق ٣٠ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە حەوت هەزار کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٣٠ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە".  
 
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو حەوت هەزارو ٥٦١ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٣٠ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و شەش هەزار و ٥١٥ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە ٩٦٤ هەزار و ٤٣٥ كەس و لەوانە ١٤ هەزارو ٩١٥ كەسیان گیانیان لەدەستداوەو ٨٤٣ هەزارو ٨٥١ كەسیان چاكبونەتەوە.


PM:07:04:16/04/2021