پێنج وڵاتی گەورەی جیهان هێرشەکانی سەر کوردستانی عێراق مەحکوم دەکەن

پێنج وڵاتی گەورەی جیهان هێرشەکانی سەر کوردستانی عێراق لەلایەن میلیشیا چەکدارەکانەوە مەحکوم دەکەن.
ئاژانسی فرانس پرێس کەمێک لە مەوبەر بڵاویکردەوە هەریەک لە بەرلین و پاریس و رۆما و لەندن و واشنتۆن هێرشەکانی سەر کوردستانی عێراق مەحکوم دەکەن.

لە رااگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ هەینی ١٦ ی نیسان بڵاوکرایەوە ئەمریکا و ئیتالیا و ئەڵمانیاو فەرەنسا و بەریتانیا لەبارەی هێرشەکەی دوو رۆژ لەمەوبەری هەولێر رایانگەیاند "ئێمە بەتووندترین شێوە هێرشەکەی ١٤ی نیسانی سەر هەرێمی کوردستانی عێراق مەحکوم دەکەین".

هەروەها هاتووە " وڵاتەکانمان پێکەوە پاڵپشتی لە حکومەتی عێراق دەکەن بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە، بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە بکەرانی هێرشەکە بە سزای خۆیان بگەن".
 
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "هێرشکردنە سەر بنکە و سەربازەکانمان شیاوی قبووڵکردن نییە، هەروەها بەتوندی جەخت لە شەڕکردن دژی داعش دەکەینەوە".
 
شەوی ١٤ ی نیسان لە رێگای فرۆکەی درۆن تی ئێن تی یەوە هێرشکرایە سەر بنکەی هاوپەیمانان لەنێو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و زیان بە بینایەکی بەرز کەوت، بەلآم زیانی گیانی بەداوە نەبوو، هاوکات بۆ چەند کات ژمێرێک گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی هەولێ راگیران.


PM:07:41:16/04/2021