لە عێراق ٣٣ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایدەگەیەنێت" لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٦٥٥٢ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٣٣ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە".  
 
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو شەش هەزارو ٥٥٢ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٣٣ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و پێنج هەزار و ٨٦٧ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە ٩٧٠ هەزار و ٩٨٧ كەس و لەوانە ١٤ هەزارو ٩٤٨ كەسیان گیانیان لەدەستداوەو ٨٤٩ هەزارو ٧١٨ كەسیان چاكبونەتەوە.


PM:07:31:17/04/2021