کەشناسی ناسراوی عێراقی سادق عەتیە ئاشکرای دەکات، بەپێی پێشبینییەکان سبه‌ینێ یەکشەممە ١٨ی نیسان شه‌پۆلێكی گه‌رما هەرێمی كوردستان و عێراق ده‌گرێته‌وه و ماوەی چەند ڕۆژێک دەخایەنێت.
سادق عه‌تییه، كه‌شناسی ناسراوی عێراقی له پۆستێكدا له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك پێشبینی ده‌كات، سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه شه‌پۆلێكی گه‌رمای بەهارە ڕوو لە سه‌رجه‌م شاره‌كانی عێراق و ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات و ماوەی یه‌ك هه‌فته به‌رده‌وام ده‌بێت و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبنەوە.
سادق عه‌تیه پێشبینیشکردووە، بەرزترین پلەکانی گەرمای ئەو شەپۆلە لە رۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه‌ی ئەم هەفتەیە ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕی".
ئاماژەی بەوەشکردووە" له زۆربه‌ی ناوچه‌كان پله‌ی گه‌رما له‌نێوان ٤٠ بۆ ٤٢ پله‌ی سه‌دی بێت و رۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی ورده‌ورده پله‌كانی گه‌رما ڕوو لە نزم بوونەوە دەکەن".
ڕاشیگەیاندووە" شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوور و رۆژئاوا و فوڕاتی ناوه‌ڕاست و هه‌ندێك شاری وه‌ك كه‌ركوك و باكووری دیاله به شه‌پۆلی گه‌رماكه كاریگه‌ر ده‌بن".