ئەو بڕە پارەیە دیاریکرا کە بەغدا دەینێرێت بۆ هەرێمی کوردستان

ئەندامێکی کوردی پەرلەمانی عێراق ئەو بڕە ئاشکرا دەکات کە حکومەتی بەغدا بۆ سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ رەوانەی هەرێمی دەکات.

جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانیکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە گفتوگۆی لەگەڵ بەرپەرسانی وەزارەتی دارایی عێراقدا کردووە کە پشکی مانگانەی هەرێم چۆن دەنیڕدرێت، ئەوانیش لای خۆیانەوە جەختیان لەسەر شێوازی " مقاسە " کردۆتەوە. 
 
ئەو پەرلەمانتارە هەروەها وتیشی " بەرپرسانی عێراق پێیان راگەیاندووە کە مانگانە بۆ هەر سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵ بەغدا بڕی ٢١٧ ملیار دیناری عێراقی رەوانەی هەرێم دەکات".

ئەمڕۆش رۆژنامەی " وەقائیعی عێراقی " یاسای بودجەی بڵاوکردەوەو، بەمەش بودجەی ساڵی ٢٠٢١ دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوەو هەرێمیش چآوەڕوانی گەیشتنی پشکی خۆیەتی بەپیی یاسای بودجە. 



PM:10:32:18/04/2021