ئیدارەی گەرمیان لهسەر هێرشهكهی ئهمشهوی شارۆچکەی کفری ڕاگەیەندراوێکی بڵاوكردهوه و دەڵیت" لە ناوچەی قوریچای نزیک کفریەوە دوو کاتیۆشا ئاڕاستەی ناو قەزای کفری کرا و بەر دو گەڕەکی شارەکە کەوت".
لە راگەیەندراوێکەدا ئیدارەی گەرمیان باسی لەوەکردووە، کاتژمێر ٧:٢١ خولەکی ئێوارهی رۆژی یهكشهممه لە ناوچەی قوریچای نزیک کفریەوە دوو کاتیۆشا ئاراستەی ناو قەزای کفری کرا و بەر دوو گەڕەکی شارەکە کەوت، خۆشبەختانە جگە لەوەی ھاوڵاتیەک بە سووکی بریندار بوو، ھیچ زیانێکی دیکەی نەبوو.
ئاماژە بەوەشکراوە" ئێستا باری ئەمنی کفری ئاساییە و ھێزەکانی پێشمەرگە لە شوێنێ خۆیان و لەدەوروبەری کفری جێگیرکراون و ھێزەکانی ئاسایشی گەرمیانیش بۆ پشتیوانی ھێزی پێشمەرگە لە کفریە، دەزگا ئەمنیەکانیش لێکۆڵینەوەیان لە چۆنیەتی کردەوە تیرۆریستیەکە دەستپێکردوە".
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا ئیدارەی گەرمیان هۆشداری دەدات لەوەی" بەم کردەوە ترسنۆکانە، تیرۆریستان ناتوانن ئارامی و ئاسایشی کفری تێکبدەن و پشێوی دروست بکەن".