بڕیارە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو ٢٥ی نیسان دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری فهرمانبهرانی هەرێم بکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، بڕیارە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی یەکشەممە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢١ دەست بکات بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، هاوکات بڕیاریشە پێش کۆتایی ئەم مانگە مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکانی هەرێم دابەشبکرێت.
بەپێی لیستی پێشووش سەرەتا مووچەی ئەم وەزارەت شوێنانە دابەشدەکرێت:
*وەزارەتی تەندروستی
*دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە
*یەکەی ٧٠ و ٨٠ی هێزی پێسمەرگە
*وەزارەتی دارایی
*وەزارەتی ناوخۆ
*فەرماندەی زێرەڤانی و بەرگری فریاکەوتن
*لیوای نەوت
*ڕەگەزنامە