بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مادەی ١٤٠
سەرۆکی هەرێم نامەیەک ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایش دەکات


سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ناوچە جێناکۆکەکان و کێشەی نەوت لە نێوان  بەغداو هەرێم نامەیەک ئاراسەتی ئەندامای ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم دەکات.

لەو نامەیەدا کە میدیاکانی نزیک پارتی بڵاویان کردەوە، نێچیرڤان بارزانی دەڵێت " نێردەی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەسەڵاتی زیاتری پێبدرێت و رۆڵی زیاتری هەبێت لە نێوەندگیریی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەتایبەتی کێشەی دابەشکردنی سامانە سرووشتییەکان و هەروەها جێبەجێکردنی ماددەی 140."
 کورتەی داواکارییەکانی نێچیرڤان بارزانین لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی:  

-  نێردەی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەسەڵاتی زیاتری پێبدرێت و رۆڵی زیاتری هەبێت لە نێوەندگیریی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەتایبەتی کێشەی دابەشکردنی سامانە سرووشتییەکان و هەروەها جێبەجێکردنی ماددەی 140. 

-  سەرۆکی هەرێمی کوردستان پشتگیری لە داواکارییەکەی حکومەتی عێراق دەکات بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ زیاترکردنی رۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکان لە عێراق و دڵنیابوون لەوەی کە هەڵبژاردنەکانی مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ لە عێراق بە باشی بەڕێوەبچێت دوور لە پێشێلکاری. 

-  لە نامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا داوای ئەوە دەکات کە لە دەقی پرۆژەبڕیاری نوێی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەربارەی عێراق پشتگیریی فەرمی ئەنجوومەنەکە هەبێت بۆ ئەو رێککەوتنەی کە لەم دواییە لەنێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان روویدا دەربارەی بودجە و دابەشکردنی سامانە سرووشتییەکان. 

-  نێچیرڤان بارزانی داوای هاوکاریی مرۆیی و پشتگیریی زیاتر دەکات بۆ ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان و باشترکردنی ژیانیان لەنێو کامپەکان.



PM:06:48:19/04/2021