یوسف محەمەد: هەمووان پێویستە رێگر بین لە سەپاندنی حوکمی ئەمنی لە هەرێمی کوردستان

سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت" ه‌موان پێویسته‌ رێگر بین له‌ سه‌پاندنی حوكمی ئه‌منی له‌ هه‌رێمی كوردستان، سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی پۆلیسی هاوزه‌مان له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵات و نادادی و سه‌روه‌رنه‌بونی یاسا و ده‌ستوه‌ردانی حیزبی له‌ كاروباری دادگاكان".

د.یوسف محەمەد سادق سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق لە هەژماری فەرمی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە نوسینێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" ئەمڕۆ لە پێشوازیی هەڵسوڕاوانی بادینان کە فەرمانی گرتنیان بۆ دەرچوە لە لایەن دامودەزگاکانی سنوری ژێر دەسەڵاتی پارتی، دوپاتمان کردەوە کە بەردەوام دەبین لە بەدواداچون و بەرەنگاربونی هەوڵی کپ کردنی دەنگە ئازا و ئازادەکانی بادینان".

یوسف محەمەد لە نوسینەکەیدا باسی لەوەشکردووە، هەموان پێویستە رێگر بین لە سەپاندنی حوکمی ئەمنی لە هەرێمی کوردستان، سەپاندنی دەسەڵاتی پۆلیسی هاوزەمان لەگەڵ بەردەوامیی قۆرخ کردنی دەسەڵات و نادادی و سەروەر نەبونی یاسا و دەستوەردانی حیزبی لە کاروباری دادگاکان و، بەردەوامیی بەهەدەردانی سامانی گشتی لەڕێی گەندەڵییەوە، هێندەی تر دەسەڵاتی هەرێم لەناوەوە دادەڕوخێنێ و لە دەرەوەش لاواز و بێ متمانەی دەکات.

PM:11:33:19/04/2021