ژمارەیەک پەرلەمانتار لەسەر لێبڕینی مووچە داوای بانگهێشتی سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەکەن

ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی کوردستان داوای کۆبونەوەی پەرلەمان دەکەن، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پرسی کۆتاییهێنان بە لێبڕینی موچەی موچەخۆران. 

لە نوسراوێکدا کە واژۆی ٤٢ ئەندامی پەرلەمانی کورستانی لەسەرە و تیادا هاتووە، داواکارین پاڵپشت بە ماددەی (٦٦) بڕگەی یەکەم لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێکی پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی لایەنی پەیوەندار لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت.

لەنوسراوەکەدا باس لەوەشکراوە، پێویستە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر پرسی کۆتاییهێنان بە لێبڕینی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەتایبەت دوای پەسەندکردنی یاسایی بوودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ ئەنجامبدرێت.


PM:01:06:20/04/2021