تەندروستی سلێمانی: ٤ کەس بە کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوەو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ٤ تووشبوو گیانیان لەدەستداوەو ژمارەی چاودێری چڕ لە بەرزبوونەوەدایە. 

بەپێی خشتەکە ١٢٣ تووشبوو لە نەخۆشخانە ماون، ٢٤ کەسی نوێ داخڵکراون، ١٩ نەخۆش دەرچوون و چاکبوونەتەوە.

هەروەها هاتووە، کە ١٠٩ نەخۆش لە ژێر ئۆکسجیندایە، ٢١ تووشبووش لە ژێر چاڕدان، ١٤ تووشبووش لە ژێڕ ئامێری cpap دان.



PM:10:48:20/04/2021