ڤیدیۆی سەمایەکی شەبنام بارانی بڵاودەکرێتەوە

کچە فاسیۆن و مۆدیلی ناسراوی کورد، شەبنامی بارانی لە نوێترین دەرکەوتنیدا ڤیدیۆی سەمایەکی بڵاودەکرێتەوە.

شەبنامی بارانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ڤیدیۆی سەمایەکی خۆی بڵاوکردۆتەوەو لە ماوەیەکی کەمدا بینەرێکی زۆری بەلای خۆیدا راکێشاوە.

شەبنام لە ساڵی ٢٠٢٠دا ماوەی سێ مانگ گەڕایەوە باشووری کوردستان و لە سلێمانی و هەولێر نیشتەجێی بوو، لەو ماوەیەدا سەرقاڵی ریکلام کردن بوو بۆ کۆمپانیاکان، هاوکات ناوبەناو لەگەڵ هونەرمەند میران عەلی دەردەکەوت کە ساڵی پار قسەیان زۆر لەسەر بوو کە ئەم دوانە پەیوەندی خۆشەویستی لە نێوانیاندا هەیە.

شەبنام بارانی، بە ڕەچەڵەک خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و تەمەنی ٢٤ ساڵە، ماوەی ٢٠ ساڵە لەگەڵ خانەوادەکەی لە وڵاتی نەرویج دەژی، پێشتر بە میدیاکانی ڕاگەیاندبوو کە بە نیازە نۆڕینگەیەکی پسپۆڕی دەروونی لە کوردستان بکاتەوە.



PM:11:54:20/04/2021