ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و وەزیری دەرەوەی ئێران بڵاوکرایەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد. 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادە بوو، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کرا، لە سەر بنەمای ڕێز و بەرژوەندی هاوبەش، هەروەها جەخت لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندی ئابووری و ئالوگۆڕی بازرگانی کرایەوە.

لەڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و گرنگی جێبەحێکردن و پابەندبوون بە یاسای بودجەی گشتی و ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.


PM:08:22:27/04/2021