نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت" دەبێت لەهەرێمی كوردستان گرنگی بە كولتوری پێكەوەژیان و لێبوردەیی بدرێت".
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له میتیا لێسكۆڤار، باڵیۆزى ڤاتیكان له عێراق كرد كه دواى ده‌ستبه‌كاربونى، جارى یه‌كه‌مه به فه‌رمى سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و رایگەیاند" هه‌رێمى كوردستان به بایه‌خه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ڤاتیكان ده‌ڕوانێت، هه‌روه‌ها سه‌ردانى قه‌داسه‌تى پاپاى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به ڕوداوێكى مێژویى له قه‌ڵه‌م دا و هیواى خواست ببێته هانده‌رى گه‌ڕانه‌وه‌ى مه‌سیحییه‌كان بۆ وڵاته‌كه‌یان كه به‌هۆى شه‌ڕ و توندوتیژییه‌كانى ساڵانى ڕابردوه‌وه، ژماره‌یه‌كى زۆریان عێراقیان جێهێشتوه".
نێچیرڤان بارزانى ئاماژەی بەوەشکردوە، كردنه‌وه‌ى زانكۆى كاتۆلیكى له عه‌نكاوه به هه‌نگاوێكى گرنگ و ئه‌رێنى له قه‌ڵه‌م دا و جه‌ختى كرده‌وه، كه په‌روه‌رده بناغه‌ى سه‌ره‌كیى كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى باش و پێشكه‌وتوه، بۆیه ده‌بێ ئه‌وپه‌ڕى گرنگى به كوالێتیى خوێندن و كولتورى پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى بدرێت و زانكۆكان تۆڕى فراوانى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ زانكۆكانى جیهان دروست بكه‌ن بۆ ئه‌وى زۆرترین سود له ئه‌زمونه سه‌ركه‌وتوه‌كان ببینن و ببنه پردى په‌یوه‌ندى و پته‌وكردنى پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى و یه‌كترقبوڵكردن.
لەراگەیەندراوەکەدا هاتوە، باڵیۆزى ڤاتیكان له عێراق سوپاس و پێزانینى ڤاتیكانى بۆ هه‌رێمى كوردستان دوپاتكرده‌وه، له‌گه‌ڵ ئاواره‌كانى دیكه‌ى عێراق ده‌رگاى بهڕوى ئاواره مه‌سیحییه‌كاندا كرده‌وه و داڵده‌ى دان.
نێچیرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به ڕۆڵى گرنگى مه‌سیحییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراقى كرد و ڕونیكرده‌وه، مه‌سیحییه‌كان پێكهاته‌یه‌كى ره‌سه‌ن و سه‌ره‌كیى هه‌رێمى كوردستانن و رۆڵێكى به‌رچاو له خزمه‌تكردن و بنیاتنان و به‌روپێشبردنى هه‌رێمى كوردستان و پته‌وكردنى كولتورى پێكه‌وه‌ژیاندا ده‌گێڕن، دوپاتیشى كرده‌وه، بۆ زامنكردنى مافى هه‌مو پێكهاته‌كانى كوردستان، له ده‌ستورى هه‌رێمى كوردستاندا كه خه‌ریكه ئاماده ده‌كرێت هه‌مو مافه‌كانى مه‌سیحییه‌كان و ته‌واوى پێكهاته ئایینى و نهتهوهیییهكان ده‌پارێزرێت.