نێچیرڤان بارزانی و عەلی باپیر کۆبوونەوە

نێچیرڤان بارزانی بەیاوەری شاندێک دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٣ی ئایار گەیشتە بارەگای سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە شاری هەولێر.

بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هەریەکە لە مستەفا سەید قادر و جەعفەر شێخ مستەفا جێگرانی سەرۆکی هەرێم و جەعفەر ئیمێنکی و دڵشاد شەهاب ڕاوێژکارانی سەرۆکی هەرێم، سەردانی عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریان کرد و کۆبوونەوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، شاندەکەی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان پێكهاتوون لە عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵ، محەمەد حەکیم و رێبوار حەمەد، لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی ناوخۆی هەرێم و دەستوری هەرێمی کوردستان و پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تاوتوێ دەکرێت.


PM:03:08:03/05/2021