ئەم ئێوارەیە دوا دەرفەتی بەرشلۆنەیە بۆ پاڵەوانێتی خولی ئیسپانیا بەرامبەر ئاتلەتیکۆ مەدرید

 
ئەمڕۆ کاتژمێر ١٧:١٥گرنگترین یاریی ئەمساڵ لە نێوان یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید و بەرشلۆنەدا ئەنجام دەدرێت لە لووتکەی رکابەرییەکانی خولی ئیسپانیدا گەر بەرشە دەیەوێت خولەکە بەرێت دەبێت سەرکەوتن تۆمار بکات.

تەنیا چوار گەڕ ماوە و پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیا یەکلادەبێتەوە، بەڵام بەپێی لێکدانەوەکان ئەگەر کوڕانی سیمیۆنی راهێنەری ئاتلەتیکۆ بردنەوە بەسەر نوێنەرەکەی کەتەلۆنیا تۆماربکەن، ئەوا بە رێژەیەکی زۆر لە بوون بە پاڵەوانی خولەکە نزیکدەبنەوە، چونکە ئەمە گرنگترین یارییە لە کۆی ئەو چوار یارییەی کە ماویانە. پێچەوانەکەشی بۆ بەرشە راستەو لەئەگەری بردنەوەی ئەم یارییەو یارییەکانی دوایی نزیکی دەکاتەوە لە بردنەوەی تەواوی خولەکە.

لەلایەکی دیکەشەوە ئەرکی ریال مەدریدی دووەمیش ئاسان نییە و رۆژی یەکشەممە بەرامبەر سێڤییا یاریدەکات.

یاری ئەمڕۆ لە کامپ نوی یانەی بەرشلۆنە ئەنجام دەدرێت لە کاژێر ١٧:١٥، ئەوە لە کاتێکدایە کە دیێگۆ سیمیۆنی و کوڕەکانی هەرگیز لە لالیگا بردنەوەیان لەم یاریگەیە تۆمارنەکردووە، لە هەشت سەردانی دیێگۆ و کەتیبەکەیدا، پێنجیان دۆڕاندووە و سێیانیش یەکسانبوون.



PM:04:55:08/05/2021