نێچیرڤان بارزانی لەبارەی هێرشەکەی داعشەوە راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکەی داعش و شەهیدبوونی پێشمەرگەیەک لە سنووری کفری بڵاوکردەوە و لە راگەیاندنێکدا بەتوندی سەرکۆنەی هێرشەکە دەکات. 

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ ی ئایار نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر تویتێکی لەبارەی ئەو هێرشەی داعشەوە دەلێت " به‌ تووندی سه‌رکۆنه‌ی هێرشی شه‌وی رابردووی تیرۆریستانی داعش له‌ سنوور‌ی کفری ده‌که‌م. سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی ئه‌و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌ ده‌که‌م که‌ شه‌هید بوو، هاوخه‌میانم."

 شەوی رابردوو سێ شەممە کاژێر ١٠ ی شەو چەکدارانی داعش لە گوندی ئۆمەربلیش بە قەناس هێرشیانکردە سەر سەنگەرێکی لیوای ١١٦ ی پێشمەرگە شەهید بوو.



PM:02:56:12/05/2021