وێنە.. جێنیفەر لۆپیز دەگەڕێتەوە بۆ لای خۆشەویستە کۆنەکەی


جێنیفەر لۆپیز خانمە گۆرانیبێژو ئەکتەری جیهانی کە لە تەمەنی ٥٠ ساڵیدایە دوای ئەوەی لە چەند مانگی رابردوودا لە خۆشەویستەکەی دوای چەند ساڵ پێکەوە بوون، جیابووە، لە نوێترین دەرکەوتنیدا گەڕاوەتەوە بۆ لای خۆشەویستە کۆنەکەی بێن ئافلیک.

لە نوێترین دەرکەوتنی جێنیفەر لۆپیز لەگەڵ بێن ئافلیکی هونەرمەند و خاوەن خەڵاتی ئۆسکار دەردەکەوێتەوە، ئەمەش دوای ١٧ ساڵ لە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەندی دەستگیرانیان.

لۆپیز لە ژیانیدا سێ جار ژیانی هاوسەری پێکهێناوە، بڕیار بوو ئەمساڵ بچێتە ژیانی هاوسەری چوارەمەوە لەگەڵ یاریزانی ئەمەریکی ئالێکس رۆدریگیر، بەڵام کتوپڕ لە دوو مانگی رابردوودا لەیەک جیابوونەوەو بووە هەڵایەکی گەورەی میدیایی.

جێنیفەر لۆپێزی تەمەن ٥٠ ساڵ، پێشتر سێجار بەشێوازی جیاجیا ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە، کە یەکەمیان نۆ مانگ و دووەمیان ١١ مانگی خایاند، بەڵام هاوسەرگیری لەگەل مارک ئەنتۆنی بۆ ماوەی ١٠ ساڵ بەردەوام بوو، خاوەنی دوو منداڵیشە بە ناوی ئیمی و ماکسەوە.



PM:09:25:14/05/2021