پێشنیوەرۆی ئەمرۆ (دووشەممە) 30 حوزەیران دانیشتنێکی دیکەی دۆسیەی نێوان جەلالی سام ئاغای بەرێوپبەری پێشووی دیوانی چاودێریو قادر حەمەجان ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەرێوە چوو.
لەم دانیشتنەی ئەمرۆدا وتەی تۆمەتبار (قادر حەمەجان) وەرگیراو بەرگری لە خۆی کرد کە تەشهیری بە جەلالی سام ئاغا نەکردوەو جەلالی سام ئاغاش بە توندی وەڵامیدایەوە کە" ئەو قسانەی ئەو دەیکات هیچی راست نین"
لەکۆتایی دانیشتنەکەشدا دادگا رێگەی بە سکاڵاکار و بریکارەکەی دا کە پرسیارەکانیان ئاراستەی تۆمەتبار بکەن، دانیشتنەکە جارێکی تر دواخرا.
ساڵی 2006 جەلالی سام ئاغا، سەرۆكی پێشووی دیوانی چاودێری دارایی و حاكم قادر حەمەجان، كە ئەوكات سەرۆكی شارەوانی سلێمانی بوو بە تۆمەتی ناوزڕاندن، لەدژی یەكتری سكاڵایان تۆماركرد، ئەمرۆش جارێکی ترلەکۆی ئەو دانیشتنانەی کە پێشتر ئەنجام دراوە، قادر حەمەجان لەبەردەم دادوەر وەک تۆمەتبار ئامادە بوو.