"بەعسیەك میوانی یەكێتیە"
فەریق روكنی یەكەمبوەو دەستی لەشاڵاوی ئەنفالدا هەبووە

ماهیر عەبد رەشید، ژەنەراڵی بەعس‌و ناودارترین فەرماندەی سەربازی جەنگی قادسیە سەدام‌و خەزوری قوسەی سەدام حسێن، لەلایەن برایەكی‌و چەند كەسوكارێكیەوە بەمەبەستی چارەسەركردن هێنرابوونە سلێمانی‌و لەمیوانخانەیەكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بوون.
رۆژنامەی ئاوێنە بڵاویكرۆدتەوە، ماهیر عەبد رەشید ماوەی زیاتر لەدوو مانگە نەخۆشەو زیاتر لەهەفتەیەكیشە لەگەڵ بەرزانی برای‌و كچێكی برازای‌و ژنێكی نزیكیاندا لەتكریتەوە بەهۆی تێكیچونی باری تەندروستیانەوە هێنراونەتە شاری سلێمانی.
رۆژنامەكە بڵاویكردۆتەوە خێزانەكەی ئەو بەرپرسەی بەعس سەرەتا چونەتە هۆتێل‌و دوای دوو رۆژ مانەوەیان، دواتر دەبرێتە میوانخانەی تایبەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان‌و دوێنێش پاش رۆژێك مانەوەی لەسلێمانی تەرمەكەی  بەرەو تكریت براوەتەوە. 
ماهیر عەبد، بەشداری لەو شەڕو پەلامارانەدا كردوە كە لەلایەن سوپای عێراقەوە كراوەتە سەر هەرێمی كوردستان‌و ساڵی (1988) كراوەتە فەرماندەی فەیلەقی حەوت‌و لە ساڵی (2003) لەلایەن هێزەكانی ئەمریكاوە دەستگیركراوەو لە حوزەیرانی (2004) ئازادكراوە.



AM:11:14:01/07/2014