دوای کوژران‌و برینداربوونی دەیان کەس سەرخی لەکەربەلا هەڵهات

پاش دوو رۆژ شەڕکردن لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان و سوپای عێراق ئەمرۆ مەرجەعی ئاینی مەحمود سەرخی لەماڵەکەی خۆی لە برانی هەڵهات.
شەفەق نیوز بڵاویکردەوە کە سەرخی هەڵهاتووە بۆ شوێنێکی نادیار و هێزە ئەمنییەکان ماڵەکەیان پشکنیوەو چەند لایەنگرێکیان دەستگیر کردووە.
بەیانی ئەمڕۆ برانی ئەو ناوچەیەی ماڵەکەی سەرخی لێیە لەلایەن کۆپتەرەکانی عێراقەوە بۆردمان کراو  شەڕێکی قورس لەنێوان لایەنگرانی ئەو سوپادا روویدا و بەدەیان کەس کوژران و برینداربوون.
هەر ئەمرۆ هاتوچۆ لەناو کەربەلادا ‌قەدەغە کرا، لایەنگرانی سەرخیش رێگای بەسرە ناسریەیان داخست و لە دیوانیەش خۆپیشاندان بۆ پشتگیری ئەو سازکرد.



PM:05:22:02/07/2014