سیستانیش دوا بزماری خۆی بە مالکیدا داکوتی

کوڕەکەی سیستانی پەیوەندی دەکات بەسەرکردەکانی حیزبی دەعوەو ئاگاداریان دەکاتەوە کە نوری مالکی هەڵنەبژێرنەوە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران.
 محەمەد رەزا سیستانی شەوی رابردوو پەیوەندیکردووە بە شێخ عەبدولحەلیم زەهریەوەو ئاگاداری کردوونەتەوە لەو ئاکامە خراپەی کە دووچاریان دەبێتەوە بەهۆی سووربوونیان لەسەر هەڵبژاردنەوەی نوری مالکی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران.
کوڕەکەی سیستانی وتویەتی " مەرجەعیە خۆی دوور گرتووە لە مەسەلەی تەوافق، بەڵام رێگرییەکانی بەردەم گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ قەیرانی ئەمنی ناچاری کرد بەجدی بێتە ناو بابەبتەکەوە، چونکە عێراق لەبەردەم دووڕیاندایە".
ئەو سەرچاوەیە بە وای نیوزی وتووە کە ماڵپەڕێکی عێراقییە کە کورەکەی سیستانی حیزبی دەعەوەی لەوە ئاگادارکردۆتەوە کە نابێت مفاوەزات درێژ بکرێتەوە لە پێناو چەند دەستکەوتێکی حیزبی بەرتەسکدا.



AM:11:33:05/07/2014