ئوردۆن هەڕەشە لەكچەكەی سەدام دەكات

حكومەتی ئوردۆن هەڕەشەی لە رەغدی كچی سەدام حسێن، دیكتاتۆری پێشووی عێراق كردوە ئەگەر لەدەربڕینی بۆچوونەكانی لەسەر دۆخی عێراق بەردەوام بێت، لەو وڵاتە دەریدەكات.

بەپێی میدیا ئوردۆنییەكان حكومەتی ئەو وڵاتە بە رەغدی راگەیاندوە بۆ نیە هیچ لێدوان‌و بۆچوونێكی لەسەر دۆخی ئێستای عێراق دەرببڕێت، بەپێچەوانەوە لەئوردۆن دەردەكرێت.

لەسەروبەندی هێرشی داعش بۆ سەر عێراق، رەغد سەدام پشتگیری خۆی بۆ داعش دەربڕی.



PM:04:59:05/07/2014