كەسێك بۆ شوێنەکەی شێرکۆ بێکەس دیاریکرا

دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم بە ھەڵبژاردن نووسەر و وەرگێر ئازاد بەرزنجی وەک بەرێوەبەری گشتی دەزگاکە دیاریکرد .

ئازاد بەرزنجی بەرێوەبەری دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم بەSNNی راگەیاند، لەدوای کۆچی دوای شاعیری گەورەی گەلەکەمان شێرکۆ بێکەس ھەوڵماندا کەسێک  بۆ شوێنی ناوبراو دابنێین ئەوەبوو بە شێوەیەکی کاتی  رەئوف بێگەرد بەرێوەبەری کاتی دیاریکرا، لە سەرەتای ئەم مانگەشەوە من وەک بەرێوەبەری ھەمیشەی بە ھەڵبژاردن لە دەزگاکە دەست بەکاربووم .



PM:02:52:08/07/2014