هاوپەیمانی هێزە سونییەکان داوای دانانی سەقفێکی زەمەنی دەکەن بۆ دەستنیشانکردنی هەر سێ سەرۆکایەتیەکە، پاشان ئەوان ئامەدن بەشداری کۆبوونەوەی یەکشەممەی داهاتوو بکەن.
محمەد کەربوولی پەرلەمانتار لە لیستی هاوپەیمانی سونە رایگەیاند" " ئەوان بەشداری کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمان لە یەک شممەدا ناکەن، ئەگەر کاتێکی دیریکراو دانەنرێت بۆ دەستنیشانکردنی هەر سێ سەرۆکایەتییەکە.
تا ئێستا کورد و سونە چاوەڕێی هاوپەیمانی نیشتمانی شیعە دەکەن کاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران دەستنیشان بکەن، ئینجا ئەمان کەسانی خۆیان بۆ دوو پۆستەکەی تر دەستنیشان دەکەن.
کەربولی وتی" " کەڵەکەبوونی کێشەکان کە لە سیاسەتی گواستنەوەو دواخستنی قەیرانەکانی عێراقەوە سەرچاوە دەگرێت، بارودۆخەکەی گەیاندۆتە ئەم ئاستە کە مەترسی لەسەر باری ئەمنی ویەکێتی خاکەکی عێراق دروست ببێت"