بەپەلە ..مەکتەبی سیاسی یەکێتی نەگەیشتە هیچ ئەنجامێک

لەسەر پرسی دیاریکردنی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان نەگەیشتنە هیچ ئەنجامێک.

سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە "بەبیانویی ئەوەی ئایا لیستی دەوڵەتی یاسا مالکی دادەنێتەوە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، مەکتەبی سیاسی یەکیتی کۆبوونەوەکەیان دواخستووە بۆ کاتێکی تر". 

بەپێی زانیارییەکانی سپی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی یەکێتی هێرۆ ئیبراهیم و شۆڕش ئیسماعیل و نەجمەدین کەریم و رەفعەت عەبدوڵاو ئاسۆ ئەڵمانی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بەشداری کۆبوونەوەکەیان نەکرد .

بەپێی ئەو زانیاریانە کۆسرەت رەسوڵ و بەرهەم ساڵح و مەلا بەختیار و جەعفەر مستەفا و مەحمود سەنگاوی و عەدنان موفتی و ئەرسەلان بایز و قادر حەمە جان و عومەر فەتاح و عیماد ئەحمەد بەشداری کۆبووەنەوەکەن.

سەعدی پیرەو و رزگار عەلی بەشداری کۆبوونەوەیان نەکرد بەو پێیەی لەدەرەوەی وڵاتن.



PM:01:12:15/07/2014