بۆ پرسی دیاریکردنی کاندیدێکی یه‌کێتی بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق، وه‌فدێکی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی گه‌یشتوونه‌ته هه‌ولێر بۆ کوبوونه‌وه له‌گه‌ڵ بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێـمی (ماوه بۆ درێکژکراوه).
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به سپی میدیای راگه‌یاند که ئه‌مرۆ 17 ی ته‌موز وه‌فدێکی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له‌گه‌ڵ بارزانی کۆده‌بنه‌وه.
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که ئامانجی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه به‌مه‌به‌ستی ڕا گۆڕینه‌وه‌یه له‌نێوان بارزانی و وه‌فده‌که‌ی یه‌كێتی له‌سه‌ر پرسی ئه‌و که‌سه‌ی داده‌نرێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته سه‌رۆک کۆماری عێراق.
ئه‌م سه‌ردانه دوای ئه‌و بڕیاره دێت که مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی به‌یانی ئه‌مرۆ له‌سه‌ر خۆ کاندیدکردنی د. نه‌جمه‌دین که‌ریم ده‌ریکردو دوایان لێکردووه که بکێشێته‌وه له خۆ کاندیدکردنی بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق.
سه‌رچێ‌وه‌که‌ی سپی باس له‌وه ده‌کات که دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌فده‌که مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کیتی دوا بڕیاری خۆی ده‌دات که کێ کاندید بکات بۆ ئه‌و پۆسته.